Kurdistan Press - بانکی ناوەندی عێراق و لایەنی ئەمریکی ڕێککەوتن بانکی ناوەندی عێراق و لایەنی ئەمریکی ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی عێراق و لایەنی ئەمریکی ڕێککەوتن

بانکی ناوەندی عێراق و ئەمریکا رێککەوتن، بۆ بەرزکردنەوەی باڵانسی پێنچ بانکی عێراق بە دۆلار.

سەرچاوەیەكی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ لایەنی ئەمریكی ڕێك كەوتووە بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار.

 سەرچاوەیەکی حكوومەتی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەبووزەبی كۆبوونەوەی چڕ لە نێوان شاندێكی بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكیی بەرپرس لە ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی دەرەكی بۆ ڕووماڵكردنی هاوردەكردن ئەنجام درا و دانوستانەكان گەیشتنە لوتكە و ژمارەیەك بڕیار و میكانیزم دەرچوون كە بەشدارن لە ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی گواستنەوەی دەرەكیی پەیوەست بە هاوردەكردن لە ڕێگەی دەروازەیەكی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.''

ئاماژەی بەوەش كرد: ڕێككەوتن کراوە لەسەر بەرزكردنەوەی باڵانسی پێشینەی پێنج بانكی عێراقی لە هەژمارەكانیاندا بە دۆلار لەگەڵ بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكردن لە ڕێگەی (جەی پی مۆرگان) سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد: "هەروەها كۆبوونەوەی دیكەش هەبوون كە یەكێك لە بانكە ئیماراتییەكان، بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكییان كۆ كردەوە بۆ جێبەجێكردنی میكانیزمی بەرزكردنەوەی باڵانسەكان بە درهەمی ئیماراتی و پێشبینی دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا میكانیزمی بەرزكردنەوەی هاوسەنگی لە درهەمی ئیمارات دەست پێ بكات.

جەختیشی لەوەش كردەوە كە دانوستانی ڕژد هەیە كە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی بۆ بەرزكردنەوەی باڵانسی بەشێك لە بانكە عێراقییەكان بە یۆرۆ لەگەڵ بانكی UBAF بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا.

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش كرد: ژمارەی بانكەکان بە دراوی یوانی چینی لە ڕێگەی بانكی گەشەپێدانی سەنگافۆرە بەرز دەكرێنەوە.

گوتیشی: "ئەژمار بۆ شەش بانكی عێراقی لەم بانكە كراوەتەوە و لە ماوەی داهاتووشدا حەوت بانكی دیكە زیاد دەكرێت بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانیی عێراق و هاوردەی لە چینەوە بەو پێیەی ساڵانە ئەو هاوردەیە بە نزیكەی 12 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

سەرچاوەكە جەختی کردەوە کە دەست كراوە بە كردنەوەی هەژماری بانكی بە ڕوپیەی هیندی بۆ ژمارەیەك بانكی عێراقی لە بانكی گەشەپێدانی سەنگافۆرە (لقی نیودەڵەتی)، هەروەها كارەكانی بۆ بەهێزكردنی باڵانسی دوو بانكی عێراقی.

سەرچاوەکەی حکوومەتی عێراق پێی وایە: "پێشبینی دەكرێت ئەم میكانیزمە بەشدار بێت لە دابینكردنی دارایی هاوردەكردنی عێراق لە هیندستانەوە و بەتایبەتی دەرمان و خۆراك كە بە نزیكەی سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه