KurdistanPress...

CLOSE

لیزا فەلەکەدین : سیستەمی دابینکردنی موچەی هەرسێ پارێزگا و هۆکاری دواکەوتنی موچەی پارێزگای سلێمانی

جگە لە ۲٠٠ ملیارەکەی بەغدا، پارەی موچەخۆرانی هەرێم لە داهاتی نەوتی و نانەوتی دابین دەکرێت.
بە تێکڕا بۆ مانگێک ٦٤ ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناخۆی پارێزگای هەولێر و  ۳۲ ملیۆن دۆلار لە داهاتی ناوخۆی پارێزگای دهۆک بۆ تەکمیلەکردنی پارەی موچەی هەردووپارێزگا دابین دەکرێت. ئەم سیستەمە لە
هەردوو پارێزگا گرفتی کورتهێنانی لە پارەی موچە چارەسەرکردووە و پڕۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوەدەچێت.
پارێزگای سلێمانی بۆ موچەی مانگێکی پێویستی بە ۲٤۱ ملیۆن دۆلارە.
بۆ ئەم مانگە ۱۹۳ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ موچەخۆرانی پارێزگاکە ڕەوان کراوە.
ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە ٤۸ ملیۆن دۆلارە کە دەبێت بە داهاتی ناوخۆی پارێزگاکە تەکمیلە بکرێت.
داهاتی ناوخۆی سلێمانی بە تێکڕا بۆ مانگێک ۱٠٥ ملیۆن دۆلارە و دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی موچەی مانگێکی پێ تەکمیلە بکرێت و  ٥۷ ملیۆن دۆلاریش بۆ بابەتی خەرجییەکانی تر و خزمەتگوزاری پارێزگاکە دەمێنێتەوە.
هیچ مەعقول نییە بانکەکانی پارێزگاکە بە موچەخۆران و خانەنشینان بڵێن پارە نییە! چاک دەزانین کە پارە هەیە بەڵام ئەوەی کە نییە ویژدانە، ئەوەی کە نییە ڕێزە لە سەری سپی و خزمەت و ماندوویەتی ئەو خەڵکە...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه