KurdistanPress...

CLOSE

بۆچی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار دەشکێت؟

شارەزایەكی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە و هەروەها هێرشی میلیشیا عێراقییەكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، كاریگەریی خراپی لەسەر بەهای دینار هەیە و یەكێكە لە هۆكارە كاریگەرەكانی شكانی بەهای دینار لەبەرامبەر بە دۆلار.

د.ئیدریس رەمەزان، شارەزای ئابووری، ڕایگەیاند، زۆر جار هۆكارە دەرەكییەكان بۆ شكاندنی بەهای دراوێك بەهێزتر دەبن لە هۆكارە ناوخۆییەكان، لەبەرئەوە شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە و هەروەها هێرشی میلیشیا عێراقییەكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، كاریگەریی خراپی لەسەر بەهای دینار داناوە و یەكێكە لە هۆكارە كاریگەرەكانی سەر شكانی بەهای دینار لەبەرامبەر بە دۆلار.

گوتیشی: بەهۆی ئەو شەڕەوە، خەڵكی زۆر هەوڵی راكێشانی دۆلار دەدەن، بەتایبەتی لە ئیمارات و وڵاتانی دیكە، ئەوەش رێژەی داواكاری لەسەر دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بەراورد بە پێش شەڕەكە، لەناوخۆی عێراقیشدا، سەرەڕای هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزكردنەوەی بەهای دینار، بەڵام وەكوو دەبینین نێوانی نرخی فەرمی لەگەڵ نرخی بازاڕ زیاترە لە 30 هەزار دینارە، ئەوەش دەریدەخات، ئەو پرسە لە كۆنتڕۆڵی بانكی ناوەندیدا دەرچووە.

ئەو ئابووریناسە، جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، زەرەرمەندی یەكەم لە دابەزینی بەهای دینار، ئەو چین و توێژانەن كە سەرچاوەی داهاتیان تەنیا دینارە و سنووردارە، بەتایبەتی مووچەخۆران، گوتیشی: ”لە ئەگەری بەردەوام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و لە كۆنتڕۆڵ دەرچوونی زیاتری لە دەستی بانكی ناوەندی، ئەوا كاڵا و شت و مەكیش نرخەكانیان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، ئەوەش زیانی گەورەی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی عێراق و كوردستان دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه