ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/11/2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئاگادارییەكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی لیست و چەكی مووچەی مانگی 8ی 2023، كە ئێستا تا كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ، سەردانی دیوانی پەروەردە/ بەشی ژمێریاری، بكەن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئەوەشی ڕوون كردووەتەوە، كە پێویستە چاوەڕوانی لیست و خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن بۆ کاتی دابەشکردنی مووچە.
هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی شەممە 4/11/2023، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە 9/11/2023 کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
وەڵام بدەوه