Kurdistan Press - نرخی نەوت دابەزی نرخی نەوت دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوت دابەزی

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک دابەزی، ئەمە لەکاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 10ـی 2023 نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە دۆلارێک دابەزی و گەیشتە 91 دۆلار و 14 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا زیاتر لە دۆلارێک دابەزی بە 87 دۆلار و 03 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی بە قەبارەیەکی فراوانتر لە ناوچە دەوڵەمەندە نەوتییەکان بەردەوامن، ئەمەش لەکاتێکدایە ترسی ئەوە هەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەشە بکات و ببێتە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو بدات، کە گەورەترین ناوچەی دابینکردنی نەوتە لە جیهان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا