Kurdistan Press - کەی بەھای دۆلار جێگیردەبێت؟ کەی بەھای دۆلار جێگیردەبێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەی بەھای دۆلار جێگیردەبێت؟

لەبارەی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر دۆلار عەلی عەلاق رایگەیاند، سەرکەوتن بۆ دینارە.

رۆژی شەممە (21ـی تشرینی یەکەمی 2023) لە پەراوێزی کۆنفراسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان لە هەولێر، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق راگەیاند، لەکۆتایی ئەمساڵدا خەڵک دەزانێت چەند هەنگاوی گرنگمان ناوە، بەهای دینار جێگیر دەبێت بەڵام پەیوەستە بە کاتەوە.

عەلی عەلاق لەبارەی بەردەوامبوونی بەهای ئێستای دینار بەرامبەر دۆلار تا کۆتایی ئەمساڵ، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەوان لە کارکردن بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە بەردەوام دەبن و گوتی، تەنیا پێویستمان بە کاتە.

هەروەها پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی 'ئایا بانکی ناوەندیی عێراق هەموو بڕیارەکانی لەدەستی خۆیدایە؟'، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە دەنگێکی نزمەوە 'بەڵێ'ـی بۆ دیاری شێخە کرد. هاوکات پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دیاردەی سپیکردنەوەی پارە و فێڵکردن لە رێگەی بانکە تایبەتەکانەوە کە دوای سنووردارکردنی پرۆسەی حەواڵەکردن و مامەڵەکردن بە پارەی کاشەوە زیاتربووە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بە زووترین کات چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە و ئاشکرایکرد، لیژنەیەکی تایبەتیان بۆ ئەو بابەتە دروستکردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه