Kurdistan Press - پارێزگاری بانکی ناوەندی چی ووتوە بۆ جێگیرکردنی بەھای دۆلار پارێزگاری بانکی ناوەندی چی ووتوە بۆ جێگیرکردنی بەھای دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری بانکی ناوەندی چی ووتوە بۆ جێگیرکردنی بەھای دۆلار

نوێنەرانی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە شاری هەولێر بەشداری لە کۆنگرەی ساڵانەی بانکی عێراق دەکەن، رۆژی 21-10-2023 بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەدەچێت. لە کۆنگرەکەدا پرسی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار تاوتوێ دەکرێت. 

پێش کۆنگرەکە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەگەڵ بەشێک لە نوێنەران و کەرتی دارایی کۆبووەوە و لەوبارەیەوە سیامەند مەولود، سەرۆکى ئەنجوومەنى بازاڕى دراوى هەولێر راگەیاند کە عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەکرد پێویستە سیستمی بانکی بەکاربهێنرێت، بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار، گوتیشی، ئەو بازرگانانەی لە دەرەوەی وڵات کەلوپەل هاوردە دەکەن، دەتوانن دۆلار بە 1320 رابکێشن. بە ناڕاستەوخۆ باسی لەوەشکرد کە خستەڕووی دۆلاریان بە شێوەی کاش کەمکردووەتەوە." 

ناسەقامگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار، ئاڵنگاریی گەورەى بەردەم بانکى ناوەندیى عێراقە، بانکەکە دۆلار بە 1310 دینار دەفرۆشێت، بەڵام لە بازاڕ نرخەکەى نزیکەى 1600 دینارە.

بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە هۆکارى سەرەکى ناسەقامگیریى بەهاى دینار و سەر ئێشەى سەرەکییە بۆ بانکى ناوەندى، خستنەگەڕى سەکۆى ئەلیکترۆنى بانکى ناوەندى، لە ساڵى 2022 ئەو "ناسەقامگیری"ـەى دروستکردووە.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق، لەبارەی ناجێگیری بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەڵێت، بە قاچاخبردنی دۆلار بەردەوامی هەیە، سەرەڕای رێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و بانکی ناوەندی فیدڕاڵی، زیاتر هۆکارەکەشی فراوانی سنوورەکانی عێراقە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا. بانکی ناوەندی بە چەند نووسراو و رێنوێنییەک باس لەوە دەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتوو مامەڵەکردن بە دۆلار گۆڕانکاری بەسەردادێت." 

لەسەرەتاى ساڵى 2024، بانکى ناوەندى رێکارى دیکە دەگرێتەبەر بۆ رێگرى لە بەقاچاخبردنى دۆلار، قەدەخەکردنى راکێشانى دۆلارى نەختینەیی حەواڵەکراو بۆ عێراق یەکێکە لەو رێکارانەى لە 1-1-2024ـەوە جێبەجێدەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه