دکتور نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراق دەكرێت، دوای ئەوە، دەست بە ناردنی 700ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت."
ئاماژەی بەوەش دا، هاوشێوەی مانگی رابردوو، بە سێ گوژمە پارەكە دەنێردرێت، گوتیشی: "وەكوو مانگی پێشوو لەلایەن بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای، بە سێ گوژمە پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
مانگی پێشوو لە 24ی 9، یەكەم بڕە پارە لە 700 ملیار دینارەكە نێردرا و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت كرا و لە 8ی 10ی 2023، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە هات.
نەرمین مەعرووف ڕوونیشی کردەوە، چەند رێکارێکی کارگێڕیی هەن، هەر كاتێ تەواو كران و پارەكە دەنێردرێت، گوتیشی: "ڕەزامەندیی لەسەر پارەكە دراوە، دەنێردرێت و کێشەی نییه.
وەڵام بدەوه