مەولوود سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه بازرگانییه‌كان له‌باره‌ی بانكی "نیشتمان" باسی له‌وه كرد، ئه‌و بانكه وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی دامه‌زراوه كه یه‌كه‌م جاره بانكێكی له‌م شێوه‌یه دێته دامه‌زراندن. روونیشیكرده‌وه كاركردنی ئه‌و بانكه سیستماتیكه و وابه‌سته‌ی هه‌مان سیسته‌می بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه زۆربه‌ی رێكاره‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه ماوه كه به‌یانی دامه‌زراندن و شه‌هاده‌ی دامه‌زراندن له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه و دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابوورییه‌وه نووسراوێك ئاراسته‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی بكرێت.
مه‌ولوود سابیر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه ده‌گاته هه‌ردوولایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌تایبه‌تی بانكی ناوه‌ندی دواجار له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆیدا و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بانك دوای تاووتوێكردنی به‌ڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه‌وه بڕیار ده‌دات. جه‌ختیشیكرده‌وه كه به‌ڵێنیان داوه هیچ ئاسته‌نگێك بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و بانكه دروست نه‌كه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه بانكی نیشتمان كه به‌هه‌مان سیستمی بانكی ناوه‌ندی كار ده‌كات، هاوتای هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ینی عێراق ده‌بێت و ده‌بێته سێیه‌م بانكی به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا. جه‌ختیشیكرده‌وه به دامه‌زراندنی ئه‌م بانكه، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئیمتیازانه‌كانی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین سوودمه‌ند ده‌بن، بۆ ئه‌و باسه‌ش، مه‌ولوود سابیر نموونه‌ی به‌و پێشینانه هێنایه‌وه، كه هه‌ردوو بانكه‌كه به هاووڵاتییانی عێراقی ده‌ده‌ن.
رێكه‌وتی 12ـی ئابی 2022، مەولوود سابیر به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند، بانکی نیشتمان بانکێکی حکومییە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوکاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت. ئەو بانکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی بانکە حکومییەکان و بانکە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 94 بانکە و هەوڵ دەدات هەموو ئەو کارگێڕییانەی کە لە بانکە حکومییەکان هەیە رێکبخاتەوە.
وەڵام بدەوه