لەماوەی سێ مانگی داھاتوودا گەر ئەم کارە بکرێت نڕخی دۆلار دەبێتە 145 ھەزار دینار، ھەرگیز نڕخی دۆلار دنابەزێت بۆ 132 ھەزار دینار.
موعین كازمی ،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ،پێشبینی دەكات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب بۆ هەزار و 450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دابەزێت ،بەمەرجێك پاكێجی ڕێوشوێنە حكومییەكان جێبەجێ بكرێن.
كازمی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی جێبەجێ بكرێت بۆ ئاسانكاری گواستنەوە و ڕێكخستنی ڕێكارەكانی باج و ڕاستەوخۆ خەرجكردنیان ،نرخی 100دۆلار دەگاتە 145 هەزار دینار .
هەروەها گوتی: ئەگەری زۆرە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دۆلار بۆ ئەو نرخەی ئاماژەی پێكرا دابەزێت، ئەگەر ڕێوشوێنە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و سەپێنراوەكانی حكومەت بە سەركەوتوویی جێبەجێ بكرێن.
هاوكات ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق، رەتیكردەوە كە نرخی دۆلار بۆ 1320 دینار داببەزێت.
وەڵام بدەوه