ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندی كاراكردنەوەی چەند كۆمپانیایەكی دیكەی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر مامەڵەكردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەكرابوو.
بانكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: بانكی ناوەندی عێراق كاراكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ڕاگەیاند كە پێشتر لە مامەڵەكردن بە دراوی دۆلار بێبەش بوون .
روونیشیكردەوە،كۆمپانیاكانیش دەكەونە پارێزگاكانی (نەینەوا، ئەنبار، كەركوك، سەڵاحەددین)، كە بە هۆی هەلومەرج و ڕووداوە ئەمنییەكان، ڕێگرییان لێكرابوو لەو پارێزگایانە كاربكەن.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار.
وەڵام بدەوه