Kurdistan Press - لە ماوەی چوار رۆژدا مووچە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت لە ماوەی چوار رۆژدا مووچە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ماوەی چوار رۆژدا مووچە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ 2/8/2023، رێکارەکانی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بڕێک لەو پارەیە بخرێتە سەر هەژماری بانکی لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

مەولود سابیر بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان  راگەیاند: "رێکارەکانی ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت 906 ملیار دینار بچێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

گوتیشی: "حکومەتی عێراق بڕیاری داوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی بخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، رێکارەکانیش کاتی زۆری ناوێت، چونکە ئەلیکترۆنییە و ئەمڕۆ جیىەجێ دەکرێت".

دەشڵێت: "هەر کاتێک پارەکە بگات، دەتوانین لە ماوەی چوار رۆژدا مووچە تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکەین".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر ئەمڕۆ هەر بڕە پارەیەک بگات، پارەکە بۆ بانکەکانی هەولێر و سلێمانی دهۆک دەنێرین، بۆ ئەوەی تەمویلیان بکەین، وەزارەتی داراییش لیستی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەنێت".

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان، دەڵێت: "ئەو بڕە پارەی کە پێویستە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام بۆ خەرجکردنی پێویستی بە نووسراو و رێکاری فەرمییە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا