Kurdistan Press - بەغدا کەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت؟ بەغدا کەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا کەی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت؟

 

سەرچاوەیەکی نێو کۆبوونەوەکەی هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق راگەیاند، بەپێی دوایین رێککەوتنی هەردوولا، لە بودجەی گشتی، بۆ لەمەودوا مانگانە 906 ملیار دینار بۆ مووچە دەدرێتە هەرێمی کوردستان. 

رۆژی پێنجشەممە، 27ـی تەممووزی 2023، سەرچاوەیەکی نێو کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا گوت، ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە تەرخاندەکرێت. لە بەرامبەردا جگە لەوەی لە یاسای بودجە چارەنووسی 400 هەزار بەرمیل نەوتەکە یەکلایی کراوەتەوە، هەرێمی کوردستان پابەندکراوە بە رادەستکردنی سەرجەم داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی عێراق بەپێی یاسای کارگێڕیی دارایی کە دواتر 50٪ی بۆ حکومەتی عێراق و 50٪ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکردووە بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق سەرجەم ئەو پشکەی لە بودجەدا بۆیان دیاریکراوە، کە 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە بە یەکجار بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاشان پاکتاوی ئەو قەرزانە لەرێگەی لیژنەکانەوە بکرێت کە لە مانگەکانی رابردوودا رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە. بۆ ئەم دواکارییە وەزارەتی دارایی عێراق پێی راگەیاندوون ئەمە دەبێت سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە بدات.

بەپێی زانیارییەکان، هەفتەی داهاتوو لە رێگەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە 906 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه