Kurdistan Press - نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک بە نزیکەی 97 دۆلارە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک بە نزیکەی 97 دۆلارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک بە نزیکەی 97 دۆلارە

ەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە نزیکەی 97 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 92 دۆلار 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی زێڕیش بەرزبووەوە. 
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەشێکی پەیوەندیی بە هۆکارە جۆیۆسیاسییەکان و ئاڵۆزبوونی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و رووسیا هەیە بەتایبەتی کاتێک شەوی رابردوو ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بڕیاریدا دوو ناوچە لە هەرێمی دۆنباس وەکو سەربەخۆ بناسێنێت و رێککەوتنی لەگەڵیان واژۆکرد. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 96 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس گەیشتە 93 دۆلار و 86 سەنت. 
 
ئێستا نرخی نەوت لە بەرزترین ئاستەکانی خۆیدایە لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا. 
 
نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان 
 
100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 900 دیناری عێراقی
 
یۆرۆ - دۆلار 1.13 EUR/USD
 
پاوەند - دۆلار 1.36 GBP/USD
 
دۆلار - یەن 114.65 USD/JPY
 
دۆلار - لیرە 13.62 USD/TRY
 
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 25 هەزار و 720 تمەن USD/IRR
 
نرخی زێڕ نزیکەی 15 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە
 
نرخی زێڕیش بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1908 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت کە لە چاو رۆژی رابردوودا نزیکەی 15 دۆلار بەرزبووەتەوە. 
 
هەروەها هەر ئۆنسەیەک زیویش بە 24 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش بەرزبووەتەوە. 
 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا