ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنەی توندی لە پرۆژەیاسایەكی نوێی بەریتانیا لە دژی پەنابەران گرت، بە یاسایەكی دژە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشینەیەکی نیگەرانکەر وەسف كرد.
نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژە یاسایەکی نوێی پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە کۆچبەران و پەنابەران سەركۆنە دەكات، چونکە یاساكە ڕێگری لە هەر کۆچبەر و پەنابەرێك دەكات كە بە شێوەی ناسایی گەیشتبێتە خاكی بەریتانیا، داوای مافی پەنابەری لەو وڵاتەدا بكات.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "زە كریدڵ"ی ئینگلیزی بڵاوی كردووەتەوە كە ئەو ڕەشنووسی یاسایەی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دایڕشتووە، بەردی بناغەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و دژی مافی پەنابەران و كۆچبەرانە.
دەركردنی ئەم یاسایە لە كاتێكدایە كە تەنها لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 45 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە ڕێگەی ئاوەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.
وەڵام بدەوه