Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی جیھانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی جیھانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای وڵاتێکی جیھانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

ماڵپەڕی لێ فیگارۆی فەرەنسی رایدەگەیێنێت، سباستیان لیکۆرنو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا رۆژی سێشەمە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێر و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێ دەکرێت.

بڕیار وایە، وەزیری بەرگری فەرەنسا سەربازەکانی هێزی وڵاتەکەی، کە وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیرکراون بەسەر دەبکاتەوە.

سەردانەکەی وەزیری بەرگری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگری و هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکە دەبێت.

وەزیری بەرگری فەرەنسا رۆژی دوو شەممە، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر کۆبووە و بڕیاره‌ دوای سەردانەکەی، رۆژی سێ شەممە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێبکەوێت.

کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و لە سەردەمی حوکمڕانی چەندین سەرۆکی فەرەنسا و تێپەڕبوونی قۆناغی جیاجیا ئەو پەیوەندییانە پەرەیان پێدراوە، لە شەڕی داعشدا فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو، بۆ تێکشکاندنی داعش

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا