Kurdistan Press - نرخی گەنم بشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە نرخی گەنم بشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی گەنم بشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

رووسیا بەشداریکردنی لە رێککەوتنی دانەوێڵە راگرت، ئەوەش نرخی گەنمی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە.

رۆژی دووشەممە 17.7.2023 کۆشکی کرێملین لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "دی فاکتۆ کۆتایی هات." دمیتری پیسکۆڤ ،گوتەبێژی کرێملین دەڵێت، "رێککەوتنی دانەوێڵە وەستا؛ هەر کاتێکیش بەشی رووسیا لە رێککەوتنەکە جێبەجێ کرا، لایەنی رووسی دەستبەجێ دەگەڕێتەوە نێو رێککەوتنەکە". دەشڵێت، هەنگاوەکەی رووسیا پەیوەندیی بە هێرشەکەی دوێنێ شەوی کریمیاوە نییە.

راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بە درۆن هێرش کرایە سەر تاکە رێگەی نێوان رووسیا و دوورگەی کریمیا کە رێگەیەکی سەرەکییە بۆ گەیاندنی کەرەستە سەرەکییەکان بە هێزەکانی رووسیا لە بەرەی باشووری ئۆکراینا.

بەهۆی بڕیارەکەی رووسیاوە نرخی گەنم بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە؛ نرخی بووشلێک گەنم، کە دەکاتە 27 کیلۆ، لە بۆرسەی شیکاگۆ 6.7% بەرزبوەوە و گەیشتە 6.89 دۆلار، بەوەش نرخی تۆنێک گەنم گەیشتە 255 دۆلار.

لە 22ی تەممووزی ساڵی رابردوودا رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ و بە ئامادەبوونی هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کرا.

رێککەوتنەکە لە 1ی ئابی 2022 چووە واری جێبەجێکردنەوە و لەو کاتەوە نزیکەی 33 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆکراینا هەناردەی وڵاتانی جیهان کراوە.

تائێستا رێککەوتنەکە سێ جار درێژکراوەتەوە؛ دوایین جار لە مانگی ئایار بوو کە بۆ 60 رۆژ درێژکرایەوە. رێککەوتنەکەش کاژێر 09:00ی ئەمشەو بە فەرمی بەسەردەچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه