Kurdistan Press - جەنگی سێیەمی جیھان ھەڵدەگیرسێت. جەنگی سێیەمی جیھان ھەڵدەگیرسێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جەنگی سێیەمی جیھان ھەڵدەگیرسێت.

سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، گەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ راستەوخۆ جەنگی سێیەمی جیهانی هەڵدەگیرسێت و سەرجەم مرۆڤایەتی دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا راشیگەیاند، پێویستە ناتۆ هەنگاوەکانی وەرگرتنی ئۆکرانیا رابگرێت چونکە مەترسی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی هەیە.

ڤیکتۆر ئۆربان باسی لەوەشکرد، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوامبێت، هەربۆیە پێویستە حکومەت و گەلی هەنگاریا خۆیان بۆ سیناریۆی بەردەوامی شەڕی سزاکان لەنێوان مۆسکۆ و وڵاتانی رۆژئاوا ئامادە بکەن.

دوای ئەوەی ئۆکرانیا بە فەرمی خواستی خۆی بۆ بوونە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ نیشاندا، رووبەڕووی هەڕەشەکانی حکومەتی رووسیا بووە، کە دواجار لە 24ـی شوبات هەڕەشەکان بوونە کردار و لەو رۆژەدا لەشکرکێشی سووپای رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستیپێکرد و تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان ئەو هێزەکانی ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە.

هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە، وایکرد هەریەک لە فینلاند و سوید داواکاری بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ پێشکەش بکەن، کە سەرەتا دوو ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتیە، هەنگاریا و تورکیا رازی نەبوون لەسەر ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە، بەڵام دواتر رەزامەندیان لەسەر بە ئەندامبوونی فیلاند دا.

دوای رازیبوونی هەنگاریا و تورکیا، فینلاند بە فەرمی بووەتە ئەندامی ناتۆ، ئێستاش کار لەسەر بە ئەندامبوونی سوید دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه