دەزگای چاودێریی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند، لە ناوچەی نیمچە دوورگەی ئالاسکای ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر روویداوە.
هاوکات سیستمی ئاگادارکردنەوەی تسوونامیی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لەوەی کە مەترسیی دروستبوونی تسوونامی هەیە، کە بریتییە لە بەرزبوونەوەی شەپۆڵەکانی دەریا و دروستبوونی لێشاو بۆ نێو شارەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەوە.
بە گوێرەی دەزگای چاودێریی جیۆلۆجیی ئەمریکا، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 9.3 کیلۆمەتر بووە.
وەڵام بدەوه