کۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24 ستایشی هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت کۆمەڵگەی کوردی له سه‌ركوتكاری و هه‌ڕه‌شه بپارێزرێت و هه‌ر ئه‌وانبوون له شه‌ڕی داعش وه‌ڵامی داواكاری ئه‌مه‌ریكایان دایه‌وه. ده‌شڵێت: " پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
جێری كۆنڵی کۆنگرێسمانی دیموکراتەکان لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمه‌ریکا، راگەیاند، ئەگەر کورد نەبوایە، ره‌نگه تا ئێستاش ناوچەیەکی زۆر لەژێر دەسەڵاتی داعش با، بۆیە دەبێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان بپارێزین و پارێزگاری‌یان لێبکەین.
جێری کۆنڵی ئاشکراشی دەکات، پێویستە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و تا کوردەکان سوودی لێوەرگرن.
پێشتریش یاریده‌دەری وه‌زیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ كاروباری و‌زه رایگەیاندبوو، ئه‌مەریكا له ئاستی باڵا پێشوازی له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ده‌مانه‌وێت لە زووترین کاتدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ڤێدانت پاتێل جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، ئه‌مەریكا پشتگیری له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هەرێمی كوردستان ده‌كات.
جیا له‌وه‌ش حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌رده‌وامه.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.
وەڵام بدەوه