شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه زەوی گەرمترین مانگی خۆی تۆمار کرد ئه‌ویش مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو بوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ (2023) له ریزبه‌ندی 10 گه‌رمترین ساڵه‌كانی گۆی زه‌وی له مێژوودا تۆمار بكرێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تێکڕای پلەی گەرمی ڕووی جیهانی (وشکانی و زەریاکان) لە مانگی ڕابردوو 1.05 پلەی سەدی لە سەرووی تێکڕایەوە بووە، به‌مه‌ش مانگی حوزەیرانی 2023 وەک گەرمترین مانگی حوزەیرانی زەوی تۆمار کراوە و بە رێژەی 0.13 پلەی سەدی گەرمتر بووە لە ژمارەی پێوانەیی پێشوو کە لە مانگی حوزەیرانی 2020 تۆمار کرابوو.
ڕاشیگه‌یاند: مانگی ڕابردوو هه‌روه‌ها 47مین مانگی لەسەریەک و 532مین مانگی لەسەریەک بوو کە پلەکانی گەرما لە سەرووی تێکڕای سەدەی بیستەمەوە بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ سێیەم مانگ لەسەریەکه پلەی گەرمی ڕووی زەریاکانی جیهان بەرزترین ئاستی تۆمار ده‌كات، چونکە بارودۆخی لاوازی (ئێل نینۆ) کە لە مانگی ئایاردا سەری هەڵداوه، لە مانگی حوزەیرانیش بەردەوام لە بەهێزبووندا بوو.
ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئاستی جیهانی، مانگی حوزەیرانی 2023 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد بۆ بەرزترین ناتەواوی مانگانەی پلەی گەرمی ڕووی دەریا لە هەر مانگێکدا لە تۆماری کەشوهەوای NOAA.
له كۆتاییدا ئه‌م شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەپێی پێشبینییەکانی پلەی گەرمی ساڵانەی جیهانی NCEIئەگەری زیاتر لە 99% هەیە کە ساڵی 2023 لە ڕیزبەندی 10 گەرمترین ساڵی تۆمارکراوه‌كاندا بێت .
وەڵام بدەوه