Kurdistan Press - کۆریا باکور ھەڕەشەکانی کردە کردار کۆریا باکور ھەڕەشەکانی کردە کردار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆریا باکور ھەڕەشەکانی کردە کردار

دوای ئەوەی کیم یو جۆنگ، خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەوەی کرد هەر سەتەلایتێکی ئەمەریکی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیان ببەزێنێت تێکی دەشکێنن، کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقیکردەوە.

دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریای باشوور بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی مەودا دیارینەکراوی بە ئاراستەی دەریای رۆژهەڵات تاقیکردووەتەوە.

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور راشیگەیاندووە، مووشەکەکە هیچی زیانێکی نەبووە و لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ وڵاتەکەیان.

تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە بالیستییە لەلایەن کۆریای باکوورەوە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر کیم یو جۆنگ خوشکی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور، هەڕەشەی ئەوەی کردبوو، هەر سەتەلایتێکی ئەمەریکی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەیان ببەزێنێت تێکی دەشکێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه