Kurdistan Press - ترەمپ بڕیارێکی تۆند دژی عێراق دەردەکات ترەمپ بڕیارێکی تۆند دژی عێراق دەردەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ بڕیارێکی تۆند دژی عێراق دەردەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و كاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەكە رای گەیاند ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆك، ئەوا لە داهاتوودا قەدەغەكردنی گەشتكردنی هاووڵاتییانی چەند وڵاتێك بۆ ئەمریكا لە جاران توندتر دەكات.

ترەمپ لە میانی وتارێكدا كە لە ویلایەتی ئایۆوا پێشکەشی کرد، ڕای گەیاند ئەگەر دووبارە هەڵبژێردرێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، ئەوا قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتییانی چەند وڵاتێك لەوانەش عێراق، دەگەڕێنێتەوە بواری كارپێكردن و لە جارانیش توندتری دەكات.

ترەمپ هۆكاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە دەیەوێ وڵاتەكەی لەو ئاژاوەگێڕییانەی پەنابەران بپارێزێت كە وڵاتێكی وەكو فەرەنسا ئێستا تێی كەوتووە.

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، ترەمپ گوتوویەتی "کاتێک دەگەڕێمەوە سەر پۆستەکەم، قەدەغەکردنی گەشتکردن لەسەر چەند هاووڵاتییانی چەند وڵاتێك، هێندەی تر توند و بەهێزتر دەكەم لە پێشوو". هەروەها گوتوویەتی: "دەمانەوێ دۆخی ئابووریی وڵاتەكەمان بەرز بكەینەوە و نامانەوێت خەڵکی بێن شارەکانمان بتەقێننەوە، نامانەوێت خەڵکانێك بێن کێڵگەکانمان بدزن، ئەوەی لە فەرەنسا ڕووی دا، لە ئەمریکا ڕوونادات".

جێی باسە میدیاكانی ئەمریكا، ئەم لێدوانەی ترەمپیان بە رەگەزپەرستانە وەسف كردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه