Kurdistan Press - بەھۆی بەرزی پلەی گەرما 103 گیانیان لە دەستدا بەھۆی بەرزی پلەی گەرما 103 گیانیان لە دەستدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھۆی بەرزی پلەی گەرما 103 گیانیان لە دەستدا

ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 103 کەس.

جەیسن ئۆونس بەرپرسی خولی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کاریگەری بەرزی لە ڕادەبەری گەرما لە سنووری باشووری ڕۆژئاوا بەردەوامە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تیمەکانمان پێنج ھەزار و 91 کەسیان ڕزگار کردووە کە کەوتبوونەتە ژێر کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و 103 کۆچبەری نایاسایی دیکەش بە شێوەیەکی تراژیدی بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ھۆشداری دەداتە ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە مەکسیکەوە دەیانەوێ بۆ ئەمریکا دەرباز بن و دەڵێت: بەھۆی تێپەراندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی ژیانتان مەخەنە نێو مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەش، تیمی پاراستنی سنوور و گومرکی ئەمریکا ڕایگەیاند: تێنوویەتی ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکانە و تەنیا لە ھەفتەی ڕابردوودا بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە 13  کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەست داوە و 226 کەسیش لە کۆتا ساتدا ڕزگار کراون.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشبینی کەشوهەودا باس لەوە کراوە کە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا لە نزیک سنووری مەکسیک لەم دواییانەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه