Kurdistan Press - پاپای ڤاتیکان لەسەر سووتاندنی قورئان ھاتە دەنگ. پاپای ڤاتیکان لەسەر سووتاندنی قورئان ھاتە دەنگ. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پاپای ڤاتیکان لەسەر سووتاندنی قورئان ھاتە دەنگ.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سووتاندنی قورئان لە سوید سەرکۆنە دەکات و دەشڵێت: رێگەدان بەم کارە جێگەی قبوڵکردن نییە.

پاپای ڤاتیکان لە هەڤپەیڤنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی 'ئیتیحاد'ـی ئیماراتی، سەبارەت بە سووتاندنی قورئان لەلایەن پەنابەرێكی عێراقییەوە لە سوید، رایگەیاند، هەرگیز نابێت ئازادی رادەربڕین بکرێتە بیانوو بۆ سووکایەتیکردن بە کەسانی دیکە

پاپا فرانسیس گوتیشی: هەر کتێبێک لەلایەن باوەڕدارانییەوە بە پیرۆز سەیر بکرێت، دەبێت رێزی لێبگیرێت.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەی ئیتیحاد سەبارەت بەوەی هەستی چۆنە بەرانبەر بە سووتاندنی قورئان، پاپای ڤاتیکان دەڵێت: من لەم ڕەفتارە توڕە و بێزارم.

پاپا فرانسیس لەو هەڤپەڤینەدا باسی لەوەشکرد، ئێمە دەتوانین بەرەنگاریی رق و کینە، حوکمدانی پێشوەختە و نادادپەروەری ببینەوە، ئەمەش تەنیا بە هەڵبژاردنی رێگای خۆشەویستی، لێبوردەیی، دادپەروەری و دیالۆگ.

رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند.

سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.

دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."

هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقیە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی تووندی بەدوادا هات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینیەوە، بەڵام لە عێراق تووندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه