Kurdistan Press - حکومەتی سوێد بێدەنگی شکاند حکومەتی سوێد بێدەنگی شکاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی سوێد بێدەنگی شکاند

ئەمڕۆ یەكشەممە حكوومەتی سوید بۆ یەكەم جار بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەخت دەربڕی و بە رەفتارێكی دژە ئیسلام وەسفی كرد.

حكوومەتی سوید رای گەیاندووە كە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاووڵاتییەكی سویدەوە سەركۆنە دەكات.

ئەم هەڵوێستەش دوای ئەوە هات كە رۆژی هەینیی رابردوو ئۆلف كریستەرشۆن سەرۆك وەزیرانی سوید رای گەیاندبوو كە دۆخی ئەمنیی سوید لە مەترسیدایە و ناڕەزاییشی دەربڕیبوو لە بەرانبەر هێرشكردنە سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا و رای گەیاندبوو كە قبووڵی ناكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه