ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا، رایگەیاند، نابێت رێگە بە رەگەزپەرستی، دژە جوولەکە و رق و کینە لە دژی موسڵمانان بدرێت.
شۆڵز بە بۆنەی 1ی تەمموز رۆژی بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی دژی موسڵمانان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
شۆڵز بە ئاماژەدان بەوەی کە رەگەزپەرستی لە ئەڵمانیادا راستییەکە و جەختیشی لەوە کردەوە، كه پێویستە پێکەوە بەسەر ئەمەدا "زاڵبین".
شۆڵز راشیگەیاند، ھەوڵدەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی و گوتی: "نابێت رێگە بە رەگەزپەرستی و دژە جوولەکە و ڕق و کینە لە دژی موسڵمانان بدرێت".
وەڵام بدەوه