Kurdistan Press - سەرۆک وەزیرانی سوێد سووتاندی قورئان یاسایی یە بەڵام سەرۆک وەزیرانی سوێد سووتاندی قورئان یاسایی یە بەڵام | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیرانی سوێد سووتاندی قورئان یاسایی یە بەڵام

لە درێژەی کاردانەوەکانی سووتاندنی قورئان لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقی لە سوێد، سەرۆکوەزیرانی سوێد رایگەیاند، پێویستە خەڵک دان بەخۆیاندا بگرن. هەروەها لەبارەی سووتاندنی قورئانیشەوە گوتی، "یاساییە، بەڵام کارێکی نەگونجاوە.

رۆژی هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023، ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوێد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "زۆر قورسە کە بتوانم بڵێم دەرئەنجامی ئەوە چی دەبێت؛ پێموایە کە خەڵکێکی زۆر هۆکاری ئەوەیان هەیە کە کاردانەوەیان هەبێت.

سەرۆکوەزیرانی سوێد باسی لە کاردانەوەکان بەرامبەر بە سووتاندنی قورئان کرد لە دەرەوەی سوێد و باسی لە ئەگەری هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکانی سوێد کرد و رایگەیاند: "بەدڵنیاییەوە ئەوە شتێکی قبووڵکراو نییە کە خەڵک لە وڵاتانی دەرەوەی سوێد بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیێننە نێو باڵیۆزخانەی سوێد.

ئەو گوتانەی سەرۆکوەزیرانی سوێد دوای ئەوە هات کە خۆپێشاندەران لە بەغدا خۆیان گەیاندە نێو باڵیۆزخانەی سوێد لە بەغدا.

لەبارەی سووتاندنی قورئان، سەرۆکوەزیرانی سوێد دەڵێت: "تەنیا لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی هەندێک شت یاسایین، مانای ئەوەی نییە گونجاو بێت.

پەنابەرێکی عێراقی لە سوێد بە ناوی سەلوان مۆمیکا، لە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم، کۆپیێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئانی پیرۆز لە سەرانسەری وڵاتانی زۆرینە موسڵمانان و چەند وڵاتێکی دیکەش ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بەدوای خۆیدا هێنا.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "ئەوە بۆ موسڵمانان شتێكی پیرۆزە و بۆ ئایینەکانی دیکەش پیرۆزە. لە وڵاتی ئێمە بێڕێزی بە قورئان تاوانە." هەروەها ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بەردەوام رامانگەیاندووە کە سووتاندنی کتێبی ئایینی بێڕێزی و ئازاربەخشە.

حکومەتی عێراق بە تووندی سەرکۆنەی ئەو کارەی کرد و هۆشداری لە ئەنجامە نەرێنییەکانی دا و گوتی: "ئەم کردەوانە رەنگدانەوەی گیانێکی شەڕانگێزیی رقاوین." سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراقیش داوای کرد رێوشوێنە یاساییەکان بگرنەبەر، بۆئەوەى بەگوێرەى یاسا داواى گەڕاندنەوەى ئەو کۆچبەرە بکەن.

لە هەرێمی کوردستانیش، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسڵمانانی جیهانە و زۆر بە تووندی سەركۆنەی دەكەین."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه