بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەی دواییدا لە مەکسیک، 112 کەس گیانیان لەدەست داوە.
میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد لە رادەی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە باکووری رۆژئاوا و باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تا دێت ژمارەی ئەوانەی بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن بە خێرایی بەرز دەبێتەوە.
لە ویلایەتی نیوڤیۆ لیۆن 64 کەس، لە تاماولیپاس 19، لە ڤێراکروز 15 و لە تاباسکۆ-یش 14 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵ بووە.
وەڵام بدەوه