Kurdistan Press - سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ ئەلمانیا چەندین پیلانی دژی ھەرێم ناشت سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ ئەلمانیا چەندین پیلانی دژی ھەرێم ناشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەردانی سەرۆکی ھەرێم بۆ ئەلمانیا چەندین پیلانی دژی ھەرێم ناشت

سەردانەکەی کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا و کاردانەوە دیپلۆماسییەکان، هەموو ئەو پیلان و بەرنامانەی ناشت کە ئامانجیان گۆشەگیرکردنی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.

_ دیدارەکانی بەرلین بیرهێنانەوەیەکی باش بوو بۆ ئەوانەی بیریان نەماوە کە ئەم قەوارەیە بە پاڵپشتی هێزە هاوپەیمانەکان و دۆستە دێرینەکانی ڕۆژئاوامان ڕەنگڕێژکراوە، ئەمەش ئەو فاکتەرە واقعیەیە کە هۆکاری بەهێزمانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی هەرێم بووە.

_ وڵاتانی دۆست، پاڵپشتی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانن و هاوڕان لەسەر ئەوەی ڕێگری بکرێت لەوەی سیستەمی عێراق لە فیدڕالییەوە بگۆڕدرێت بۆ تاک بڕیاری مەزهەبی! هەموو کۆکن لەسەر ئەوەی ئەم گۆڕانکاریانە مەترسییەکی جددی دەبێت بۆ سەر ئاییندەی ناوچەکە و بۆ سەر جیهانیش، چونکە هەرێمی کوردستان بەتەنها عیبارەت نییە لە هەرێمێک لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق بەڵکو بووەتە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و ئابووری و پێکەوەژیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بۆیه لە دیدی ڕۆژئاواوە پاراستنی ئەم هەرێمە بە پاراستنی شکۆی دیموکراسییەت لەقەڵەم دەدرێت.

_ لەپاڵ ئەمانەشدا بەهێزی پێگەی کاک نێچیرڤان بارزانی لە  گۆڕەپانی سیاسی هەولێر و بەغداد بووەتە فاکتێک و بۆ گەڕان بە دوای چارەسەری ڕیشەیی کێشەکانی نێوان و هەولێر و بەغدا هەمووان لەنزیکەوە دەیانەوێت گوێبیستی تێڕوانین و ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی بن. 

_ لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا، دیدارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی کاک نێچیرڤان وێستگەیەکی ئاشتەواین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دۆخە سیاسییە چەقبەستووەکانی هەرێم، هەوڵەکانی ئەمڕۆشی بۆ زیاتر دوانەخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه