Kurdistan Press - یەکێک لە گەورەترین وڵاتی جیھان رایگەیاند لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین. یەکێک لە گەورەترین وڵاتی جیھان رایگەیاند لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێک لە گەورەترین وڵاتی جیھان رایگەیاند لە پشتیوانیکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبووەوە و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان و سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند بانگهێشتی راوێژکاری ئەڵمانیایان کردووە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق.

رۆژی (26ـی حوزەیرانی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ به‌رلین كۆبوونه‌وه‌ و سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانەکەیان بۆ ئەڵمانیا لەسەر داوای راوێژکاری ئەڵمانیا بووە و دیدارێکی باشیان هەبووە و باسیان لە پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق و تاوتوێی بابەتە گرنگە هاوبەشەکانی نێوانیان کردووە.

هاوکات نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، بەرلین گرنگی دەدات بە بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و روونیکردەوە لە دیدارەکەیان باسیان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکانی نێوانیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانگهێشتی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیایان کردووە سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیان بۆ ئەڵمانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە و لە کۆبوونەوەکانیشیان باڵیۆزی عێراق لە ئەڵمانیا لەگەڵیاندا بەشدارە و وەک یەک تیمیش لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا قسەیان کردووە، بۆیە بەدووری زانی بەغدا کێشە بۆ ئەو جۆرە دیدارانەیان دروست بکات.

لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی کردەوە و باسی لەوەشکرد، کاریگەری لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و دەرەوەی وڵاتیش دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی روونیشی کردەوە، لە دیدارەکەیاندا سوپاسی هەڵوێستی ئەڵمانیایان کردووە بۆ پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان لە کاتە سەختەکاندا، بەتایبەتی لەرووی سەربازی و مرۆیی و ئابووری، ئەوەشی ئاشکراکرد کە لە دیدارەکانیان لە ئەڵمانیا بەردەوامی پاڵپشتییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لە دیدارەکەیان لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا باسیان لە مەترسییەکانی داعش لە عێراق کردووە و جەختیان لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، کە عێراق تا ئێستا پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە عێراق درێژکردووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه