وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ شەممە 17ـی 06ـی 2023 ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە پانێلێکی پەیمانگەی ئاشتی لە واشنتۆن باسی لە چەند پرسێکی پەیوەست بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و عێراق بە گشتی کرد.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ڕێبەر ئەحمەد ڕاشیگەیاند: سوپاسی هاووڵاتییان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەیەکەوە زۆر کاتی سەختمان تێپەڕاندووە و داواش لە لایەنە سیاسەییەکان دەکەم کە لەسەر کاتێک ڕێبکەون بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگالی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی ڕێککەوتنە ئەوە بوو کە ئەو کەسانەی ئاوارە بوونە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. هەروەها گوتیشی: زیاتر لە 300 هەزار کوردی ئێزدی دەڤەرەکانی خۆیان جێهشتووە و لە هەرێمی کوردستان دەژین
وەڵام بدەوه