Kurdistan Press - بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت. بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەلەمێکی کۆچبەران ژێر ئاو کەوت.

بەلەمێکی کۆچبەران لەنێوان ئیسپانیا و جەزائیر بە 26 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوت کە 18 کەسیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و  چوار ژن و چوار منداڵیان تێدابوون.

  بەلەمەکە لە ئێوارەی یەکشەممەی رابردوو لە کەناراوەکانی شاری ئەرهاتی ولایەتی تیبازەی جەزائیرەوە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتووە و دوای بڕینی 30 کیلۆمەتر، ژێرئاو کەوتووە.

ئەزدەشێر عەبدولڕەحمان کوردی، کە خەڵکی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانە راگەیاند، پێش مانگێک لە رێگە دەریاییەکانی جەزائیرەوە پەڕیوەتەوە و ئێستا لە نەرویج دەژی. ئەزدەشێر گوتی، "بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستیکەوتوون، 18 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە کە چوار ژن و چوار منداڵیان تێدان."

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، 26 کەس لەسەر بەلەمەکە بوون، 18کەسیان خەڵکی رۆئاوای کوردستانن، کە لە سێ خێزان و دوو گەنج پێکهاتبوون کە زۆربەیان خەڵکی کۆبانێ-ن. یەکێک لە خێزانەکان خەڵکی عەفرینن و هەموو ئەندامەکانی گیانیان لەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا حکومەتی جەزائیر هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، دوو گەنج کە یەکێکیان کوردە بەناوی مەحموود رەشۆ و ئەوی دیکەیان جەزائیرییە، خۆیان رزگارکردووە.

تەرمی قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانەی سیدی گڵاسی شاری جەزائیر گواستراونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی سێی ئاداری 2023، بەلەمێکی کۆچبەران لە سنووری کەنارەکانی لیبیا ژێرئاوکەوت و 15 کەس کە زۆربەیان کوردی رۆژئاوای کوردستان بوون خنکان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا