سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەستی نوێی 72 کاتژمێرییان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بە نێوەندگیری ئەمەریکا و بۆ کردنەوەی رێڕەوی هاوکاری مرۆیی و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچەکە و گەیشتن بە نەخۆشخانە و ناوچە ئەمنییەکان بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکان و گواستنەوەی نوێنەرانی دیپلۆماسیی، بڕیاردراوە لە کاتەکانی نیوە شەوەوە ئاگربەستی مرۆیی 72 کاتژمێری رابگەیەندرێت.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە ئامادەی هاریکارین بۆئەوەی بیانییەکان و نوێنەرانی دیپلۆماسیی بەشێوەیەکی سەلامەت وڵاتەکە جێبهێڵن، لەو ماوەیەی ئاگربەستەکە هەیە پابەندی ئەوە دەبن و هاتووە؛ ''هۆشداری دەدەین بە لایەنی بەرامبەر کە بەهۆی پابەندنەبوونی بە ئاگربەست بەردەوامە لەسەر پێشێلکاریی.
بەرپرسێکی سەربازیی سوودان بە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری راگەیاند، سوپا بە نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەستێکی سێ رۆژی پەسەند کردووە.
وەڵام بدەوه