وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرایکرد، سبەی وەزیرانی بەرگری سووریا، رووسیا، ئێران و تورکیا کۆدەبنەوە.
خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسی دەزگا هەواڵگرییەکانی هەر چوار وڵات بەشداری کۆبوونەوەکە دەبن.
خلووسی ئاکار گوتیشی: پێشبینی دەکرێت دوای کۆبوونەوەکەی سبەینێ، پێشهاتی ئەرێنی رووبدەن.
وەزیری بەرگری تورکیا راشیگەیاند، ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانە لە رێگەی دیالۆگ و هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە زووترین کات.
وەڵام بدەوه