میدیاكانی سوودان بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتووخانه‌ی (كوپه‌ر) له شاری خه‌رتوومی پایته‌خت ڕایان كردووه، گرتووخانه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیركراوی سیاسی تێدابووه و یه‌كێك له‌وانیش عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا له‌نێو گرتووخانه‌ی كوپه‌ر، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پاسه‌وانه‌كان گرتووخانه‌كه‌یان چۆڵ كردووه و دوای ئه‌وه‌ش سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی گرتووخانه‌كه هه‌ڵهاتوون، له‌نێو هه‌ڵهاتووه‌كانیش عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی پێشوو و زۆرێك له ده‌ستگیركراوانی سیاسی ئه‌و وڵاته هه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كونجی به‌ندیخانه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردووش گیراوانی گرتووخانه‌ی (سوبا) له باشووری خه‌رتووم هه‌ڵهاتبوون، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا ده‌ستیان به‌سه‌ر گرتووخانه‌كه‌دا گرتبوو.
به‌ر له دوو رۆژێش گرتووخانه‌ی هودا له‌نێو خه‌رتووم شكێنرابوو دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ڕووبه‌ڕووی تۆپبارانێكی سه‌خت ببووه‌وه، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانیش بۆی ده‌رچووبوون كه به‌شێكیان ئیسلامییه توندڕۆكان بوون كه له‌سه‌رده‌می عومه‌ر به‌شیردا به تۆمه‌تی جیاجیای تیرۆر ده‌ستگیركرابوون.
وەڵام بدەوه