Kurdistan Press - ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سودان دەکات. ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سودان دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا داوایەکی بەپەلە لە سودان دەکات.

ئەمەریکا داوا لە لایەنە شەڕکەرەکانی سوودان دەکات تاوەکو دوای جەژن ئاگربەست درێژبکەنەوە و ژیانی هاوڵاتیان بپارێزن.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوا لە سوپای سوودان هێزی پشتیانی خێرا دەکەن تاوەکو دوای جەژن ئاگربەست درێژبکەنەوە و ژیانی هاوڵاتیان بپارێزن.

ڤێدانت پاتێڵ ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی دۆخی ئاڵۆزی خەرتووم و داخرانی فڕۆکەخانەکان، ئێستا بە باشی نازانن و سەلامەت نابێت دیپلۆماتکارەکانیان ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

پاتێڵ گوتی: "سەبارەت بە دۆخی سوودان و بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان نیگەرانین، داوا لە سوپای سوودان و هێزی پشتیوانی خێرا دەکەین، هیچ نەبێت تا دوای جەژن ئاگربەست درێژبکەنەوە و ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل بپارێزن. کاری لەپیشینەمان پاراستنی ژیانی هاوڵاتی و سەربازەکانمانن لە سوودان، بو روونی بە هەردوو لایەنی جەنگمان راگەیاندووە، هەر هەڕەشە و هێرشێک بۆ سەر دیپلۆماتکارەکانمان قبوڵنەکراوە. داواش دەکەین رێگە بە رێکخراوە مرۆییەکان بدرێت کاری خۆیان بکەن و هاوکاری هاوڵاتیانی سوودا بکەن. بەهۆی دۆخی نالەباری خەرتووم و داخستنی فرۆکەخانەکان بۆ دیپلۆماتکارەکانیان سەلامەت نابێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی 21ـی نیسانی 2023، هێزە سەربازییەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان رازیبوون بە ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، کە لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات.

هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە راگەیەندراوێکدا، بڕیاریاندا، " ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، هاوکات بێت لەگەڵ جەژنی پیرۆزی رەمەزان و بۆ کردنەوەی رێرەوی  مرۆیی." لەلایەکی دیکەوە سوپای سودان تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم هەنگاوە بڵاونەکردۆتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی خێرا

لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان رێککەوتین لەسەر ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات.

هەروەها ئاگربەستەکە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی پیرۆزی رەمەزان و کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی بۆ ئەوەی هاووڵاتیان، دەرفەتیان هەبێت سڵاو لە کەسوکارەکانیان بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن نە فەرماندەکەی سوپا،  لیوا عەبدولفەتاح بورهان، بڵاونەکراوەتەوە و باسی ئاگربەستی نەکردووە.

سەندیکای پزیشکانی سوودان رایگەیاند، لە دەستپێکی شەڕی سوودانەوە تاوەکو ئێستا 243 کەس سڤیل کوژراون، هەروەها 1335 کەسی دیکە بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه