گوتەبێژی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەم كه‌شتی درۆن هه‌ڵگری هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا بە گەرووی هورمزدا تێپەری.
تیمۆسی هاوکینس گوتەبێژی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا له‌مباره‌یه‌وه رایگەیاند، کەشتییە درۆن هه‌ڵگره‌كه پێی دەڵێن ماست 13 و درێژییەکەی 13 مەترە چەندین کامێرای چاودێری و سێنسەری پێوەیە.
لەکاتی تێپەرینی بە گه‌رووی هورمزدا دوو بەلەم دیکەی ئەمه‌ریکی چاودێریان کردووە.
کەشتییە درۆن هه‌ڵگره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سەرنجی هێزەکانی سوپای پاسدارانی راکێشاوە، بەڵام بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان جوڵەی کردووە بەبێ کێشە لە گەرووی هورمزەوە تێپەریووە.
گەرووی هورموز، کەنداوی فارس و کەنداوی عوممان بەیەکدەگەێنێت و یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانیش لەوێوە تێدەپەرێت.
وەڵام بدەوه