Kurdistan Press - بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر بەھێز به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر وڵاتێکی ھەژاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر بەھێز به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر وڵاتێکی ھەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر بەھێز به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر وڵاتێکی ھەژاند

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتی گینیای نوێ ڕوویداوه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ ڕایگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و له‌ وڵاتی پاپوا گینیای نوێ ڕوویداوه‌، كاته‌كه‌شی به‌ره‌به‌یان بووه‌ به‌ كاتی ئه‌و وڵاته‌.

ئاشكراشی كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 80 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی دروستبووه‌.

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپا هۆشداریشی دا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی پاشبوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌و وڵاته‌ له‌ كاته‌كانی داهاتوودا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه