زانا و بوومه‌له‌رزه‌زانی ناوداری هۆڵه‌ندی هۆشداری دا له ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تر له ڕۆژانی داهاتوو و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له رۆژانی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كاره‌ساتبار ده‌بێت.
فڕانك هۆگه‌ربیتس زانای بوومه‌له‌رزه‌زانی هۆڵه‌ندی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: رۆژانی 25 و 26ی ئه‌م مانگه‌دا بوومه‌له‌رزه چالاك ده‌بێت و له هه‌ندێ شوێن زه‌ویله‌رزه ڕوو ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاره‌ساته‌كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو ده‌بێت كه دۆخێكی كاره‌ساتبار ده‌بێت بۆ جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات.
هۆگه‌ربیتس پێشتریش پێشبینی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ی تری كردبوو به‌تایبه‌تیش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له پارێزگای مه‌ڕه‌ش له باشووری توركیا.
به‌هه‌مانشێوه 3 رۆژ به‌ر له ئێستا پێشبینی كردبوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له تاجیكستان ڕوو بدات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بووله‌رزه‌كه له سنووره‌كانی تاجیكستان و چین ڕووی دا كه پله‌كه‌ی 7.2 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.
وەڵام بدەوه