سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌سرور بارزانی و ماكرۆن دوایین پێشهات، هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئابووری، ئه‌منی، سیاسی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاووتوێكرد.
سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، به بانگهێشتی فه‌رمی ئیمانوێل ماكرۆن، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پاریسی كردووه، دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له كۆشكی ئیلیزێ، چه‌ندین ته‌وه‌ر هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها دواین پێشهاتی ناوچه‌كه، بارودۆخی ئابووری، ئه‌منی، سیاسی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له بواره‌كانی ئاسایشی خۆراك و پرسی وزه، رۆڵی خۆی ببینێت، به‌و مه‌رجه‌ی فه‌ره‌نسا هاوكار بیت و ئاسانكاری پێویست هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربوومه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه ئه‌وروپا.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا، سه‌فین دزه‌یی گوتی: "ئه‌نجوومه‌نی پیران له سێنات رۆڵی خۆیان ده‌بینن، هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه ئاشنایه‌تییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌توانن رۆڵ بگێڕن و بۆ ئه‌مه به‌ڵێنیاندا له‌گشت بواره‌كاندا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بن".
رۆژی (چوارشەممە 15ی شوباتی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و بۆ رۆژی دواتر له کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاووتوێکران.
وەڵام بدەوه