ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بەشداریکردنمان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، لەگەڵ بەڕێز ئیراکلی گاریباشڤیلی سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا کۆبووینەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا کرد و جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کردەوە بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی جۆرجیا لە هەرێمی کوردستان و گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تبلیسی و هەولێر-مان تاوتوێ کرد.
وەڵام بدەوه