KurdistanPress...

CLOSE

سەفین دزەیی: لە کۆڕبەندی داڤۆس چارەسەر بۆ کێشەی ئابووری و ئاسایشی وڵاتان دەدۆزرێتەوە

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرنگی بەشداریکردنی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی داڤۆس رایگەیاند، لە کۆڕبەندی داڤۆس چارەسەر بۆ کێشەی ئابووری و ئاسایشی وڵاتان دەدۆزرێتەوە.

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەفین دزەیی گوتی: "بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکوەزیران لەم کۆڕبەندەدا نیشانەی بایەخی کۆمەڵگەی نێودەڵەتییە بە هەرێمی کوردستان".

سەفین دزەیی بەشداریکردنی هەرێمی کوردستانی لە کۆڕبەندە بە دەرفەتێک لێکدایەوە، کە تێیدا سەرۆکوەزیران دەتوانێت چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندە دیارەکان هەبێت، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ هەندێک لە لایەنەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، راستە هەرێمی کوردستان بەشێكە لە عێراق، بەڵام لەڕووی مامەڵەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، لەڕووی سیاسی، ئابووری، وزە و لەڕووی کۆمەڵاتییشەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆڕبەندی داڤۆس دەرفەت بۆ پشتگیری و هاندانی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان دەرەخسینێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه