محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌چێته واشنتۆن، كۆی ئه‌و دۆسیانه‌ی گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كات هه‌ستیارن به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی ئابوورییه‌وه هه‌یه، به‌شێكیان بابه‌تی سیاسین كه ڕه‌نگه جووڵه‌ی ئێران له عێراقدا ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردبێت، كۆی ئه‌م پرسانه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كلا ده‌بنه‌وه و سوودانی له به‌رده‌م دوو ئاڵنگاریی گه‌وره‌دایه، ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان زانیاری ده‌خاته ڕوو.
هیشتا دیار نییه كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به‌ڵام كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دانراوه و هێشتا ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی كاته‌وه هیچیان نه‌زانیوه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ماوه‌یه‌كی زۆر نییه بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو له په‌رله‌مان متمانه‌ی وه‌رگرتووه، ڕووبه‌ڕووی زۆر ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاره به‌رانبه‌ر به دیناری عێراق، وێرای هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بانکی ناوه‌ندیی عێراق كه‌چی نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئه‌مڕۆ 9ی1ی2023 به 158 هه‌زار دیناره له بازاڕی هه‌ولێر و به 160 هه‌زار دیناریشه له بازاڕه‌كانی به‌غدا، یه‌كێكی دیكه له ئاڵنگارییه‌كان ئه‌وه بوو كه له سه‌رده‌می سوودانیدا پاشه‌كشه ده‌كرێت به گرووپه چه‌كدار و میلیشیاكان كه ئیستا هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر دامه‌زاروه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هەیە، تا دێت گومانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سوودانی بتوانێت ده‌ستی ئه‌و گرووپانه قوت بكات، زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ خۆیدا سوودانی، وه‌زیری دارایی و هه‌ندێك له وه‌زیره‌كانی دیكه‌ش ده‌بات، به‌تایبه‌ت كه‌سانی تایبه‌ت به پرسی ئه‌منی، چونكه ده‌ستوه‌ردانی گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌وڵه‌ت ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، به‌شێك له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ ئه‌وه‌ی پرسی باڵوێزخانەی خۆیان له به‌غدا یه‌كلا بكه‌نه‌وه و بۆچوونی حكوومه‌تی عێراق بزانن، به‌تایبه‌ت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌روه‌ها بوونی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و مانه‌وه‌یان باس ده‌كرێت.
خوێندنه‌وه‌كان ئاوان كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له سه‌رده‌می مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڕینی (ئه‌ركی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ هێزی پشتیوانی) به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ته‌واوی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه و ڕێكکه‌وتنێكی نوێ بكرێت له نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له ڕووی چه‌ك و پێداویستییه‌وه هاوكاریی عێراق بكات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و وه‌به‌رهێنان و هاوكاریی ئاڵوگۆڕی سه‌ربازی بێت نه‌ك هیچ ڕێككه‌وتنێكی دیكه، به‌شێك له گفتوگۆی سوودانی و ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان، كه به قسه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی فشاری زیاتر بخرێته سه‌ر هه‌ولێر، بۆیه پرسی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه، جگه له‌وه‌ی بانکی ناوه‌ندی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا تێبینیی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دۆلاره هه‌یه كه ده‌ینرێته عێراق و له‌وێشه‌وه دزه ده‌كات بۆ ئێران، ئه‌مه گه‌وره‌ترین گرفته له به‌رده‌م كابینه‌ی سوودانی كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كات دوور نییه عێراق تووشی داڕمانی ئابووری نه‌بێت، چونكه ده‌ركه‌وتووه به ڕێكاره‌كانی بانکی ناوه‌ندیی عێراقیشه‌وه هێشتا دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌هاكه‌ی زۆر له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "به‌م نزیكانه سوودانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له كاتێكدا كه پرۆژه‌بودجه‌ی 2023 عێراق دوا كه‌وتووه، بڕیاره شاندی هه‌رێمی بچێته به‌غدا و پرسی خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بینین كه ڕه‌نگه قه‌یرانێكی نوێ ڕووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه، سوودانی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و كۆی ئه‌م پرسانه له‌وێ گفتوگۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت پرسی هه‌رێمی كوردستان كه ڕه‌نگه له‌م كاته‌دا ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌وێت پشت له كورد بكات و پاشه‌كشه بكات له‌و هه‌موو ساڵانه‌ی هێزی خۆی له ناوچه‌كه به‌كار هێناوه.''
گوتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان هەیە و ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، ڕه‌نگه بیداته سوودانی، به‌ڵام نازانین چییه، بابه‌تێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به بڵاكلیستی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه بۆ به‌شێك له بانکه‌كانی عێراق، سوودانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست نه‌كاته‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاڵنگاریی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه، چونكه ئابووریی عێراق ئێستا له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌مه‌ریكاش به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌یه.''
هاوكات د. سه‌باح سوبحی، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''سوودانی بۆ چه‌ند پرسێكی گرنگ ده‌ڕوات، یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرسی دۆلار داوای زه‌مانه‌ت له عێراق ده‌كات، چونكه نایه‌وێت به ناردنی دۆلار بۆ عێراق فشار له‌سه‌ر ئابڵوقه‌ی ئێران كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وه ڕوونه له عێراقه‌وه دۆلار دزه ده‌كات بۆ ئێران و ده‌یه‌وێت ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكات، چونكه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووریی عێراق، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رز بووه‌وه، چونكه متمانه نه‌ماوه، دۆلار نه‌ماوه و كه‌م بووه‌ته‌وه و ئیستا زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ئێران ئه‌م دۆلاره ده‌كڕێت، ئه‌مه‌ش دژی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و عێراقه.''
ڕایشیگه‌یاند: ''زۆربه‌ی پاره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌هێنرێت، به‌ڵام دزه‌ی پێ ده‌كرێت بۆ سووریا و ئێران و لوبنان، ئه‌مه ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه و ده‌یه‌وێت كارتێك له‌دژی عێراق به‌رز بكاته‌وه به‌وه‌ی دوور كه‌وێته‌وه له سیاسه‌تی ئێران، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی پرسی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه لێی نه‌درێت و نه‌كرێته ئامانج، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت له عێراقه‌وه كوردستان بكرێته ئامانج و فشاری بخرێته سه‌ر، بۆیه له گفتوگۆكانی سوودانی و ئه‌مه‌ریكا ئه‌م پرسه‌ش باس ده‌كرێت.''
وەڵام بدەوه