ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی جیھانی بردەوە بەلام قەتەر لە جیھانی بردەوە!
ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی جیھانی بردەوە بەلام قەتەر جیھانی بردەوە! ئێدی قەتەر دەبێتە ناوێک لەسەر زاری ھەموو وڵاتانی جیھان بەبچۆک و مەزنەوە، قەتەر زیاتر لە دوو سەد ملیاری دۆلاری سەرفکرد بۆ شەرکردنی کەڵتوری خۆی، بۆ ناساندنی خۆی بەجیھان، بۆ شەرکردن بۆ نەتەوەی عەرەب و خۆی. ئەوەی ئەمیری قەتەر بۆ نەتەوە و ناسیۆناڵیزمی عەرەبی کرد لەڕووی نەتەوەییەوە ھەرگیز نە لە پێشتر نە لەداھاتوو کەس ناتوانێت بکات، حەقە ئیدی ناوی ئەمیری قەتەر بگۆڕێت بۆ ئیمبراتۆری عەرەب.
ئەوەی ئەمڕۆ منی زۆر خەمبار کرد بیرکردنەوەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە کوێ و بیرکردنەوەی ناسیۆناڵیزمی کوردی لە کوێ، ھێشتا ھەندێک کورد ھەن ئاڵا بە پارچە پەرۆیەک دەزانن، ئاڵا ھێشتا بەموڵکی حیزب و شەخس دەزانن سۆکایەتی پێدەکەن ڕیفراندۆم بەسەقەت و شۆم دەزانن،دەوڵەتی کوردی بەخەونی شاعێران دەزانن! ئەی رەقیب بەگۆناح و حەرام دەزانن، نیشتیمان تێر جنێو دەکەن، ھەرچی پیرۆزی نەتەوەیی یە دەگۆڕنەوە بەدوو فلس! ھەتا خاوەنی ئەم بیرکردنەوەبین ھەر ژێردەستی بێگانە دەبین. بەم بیرکردنەوە گۆناح نیە ئێمە ژێر دەستی بێگانە بەڵکو گوناحە بێگانە ئێمە بەژێر دەستی خۆی قبۆلبکات.
ئۆمێدەوارین کورد کەمێک لە عەرەبەوە فێری نەتەوەیی و نتشیمانپەروەری بێت،نیوەی ئەو نیشتیمانپەروەریەی عەرەب مان ھەبێت نەک دەوڵەتی کوردیمان دەبێت بەڵکو ئیمبراتۆریەتی کوردیمان دەبێت حوکمڕانی لە ھەموو ناوچەژە و جیھان دەکەین.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه