Kurdistan Press - لە ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە لە ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ئەمریکاوە بۆ پێشمەرگە

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ چوارشەممە 1/12/2022، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ سۆریا، بەرپرسی تیمی سەربازی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد".

ئاماژە بەوەش کراوە: "لەو دیدارەدا کە لیوا روکن نەجمەین عومەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و لیواروکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆئیدارومیرە، لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیبون، گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی سێ لێژنە کرا بو سەردانیکردن و کەشف کردنی شوێنی بارەگاکان و دەستنیشانکردنی کەم وکوڕیەکانیان و ئامادەکردنی دەرخستەیەکی دروست بۆ دابینکردنی پێداویستیە ئیدارییەکانی بارەگای فرقەکان لە ماوەیەکی دیاریکراودا، سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی فرقەکان کردەوە لەناو هێزی پێشمەرگە بە ئامانجی زیاتر کۆنتڕۆڵکردن و سەرکردایەتی کردنی هێزی پێشمەرگە، راشیگەیاند: بە هاوکاری دۆستانمان لە هاوپەیمانیەتی نێودەولەتی بەخێرایی هەنگاو نڕاوە ئێستاش لە قۆناغەکانی کۆتایی ئەم پرۆسەیە داین کەدواجار لە سوودی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت".

ئەوەش خراوەتە روو: "بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان دڵخۆشی خۆی بە ڕێکارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی بەتایبەت لەپرسی دروستکردنی فرقەکان و وتیشی دروستکردنی فرقە لەکاتی ئێستادا جێگای دڵخۆشی هەموانە و بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویستی دەزانین بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە، هاوکات دووپاتیکردەوە لە ڕۆڵی خۆیان بەردەوام دەبن لەپاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگە لەرووی لۆجستی و ڕاوێژکارییەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا