سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی یەکشەممە 11-12-2022 لە پارێزگای سامسون رایگەیاند، بەرهەمهێنانی مووشەکی تایفون لەلایەن تورکیاوە یۆنانی تۆقاندووە و ئەوان دەڵێن دەگاتە ئەسینا. دەشڵێت، یۆنان "بەم شێوەیە بەردەوام بن، بە مووشەکی تایفون لێتان دەدەین."
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی یەکشەممە 11-12-2022 لە پارێزگای سامسون بەشداریی لە کۆنسێرتێکی تایبەت کرد و وەڵامی پرسیاری بەشێک لە بەشداربووانی دایەوە. ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئێستا تورکیا مووشەک دروستدەکات و "بەمەش یۆنان تۆقیوە و دەڵێت، تورکیا لە ئەسینا دەدات". سەرۆککۆماری تورکیا لەوبارەیەوە بە یۆنانی گوت، "بێگومان وا بڕوات لێتان دەدەین."
ئەردۆغان دەڵێت، "دەستمان بە دروستکردنی مووشەک کردووە. بێگومان ئەمە یۆنان دەتۆقێنێت. هەر کە دەڵێیت تایفون، یۆنان دەتۆقێت. دەڵێن لە ئەسینا دەدات. بێگومان لێی دەدات. ئەگەر تۆ دانەنیشیت و لە ئەمریکاوە بۆ دوورگەکان، بتەوێت لێرە و لەوێ شتێک دەستبخەیت، وڵاتێکی وەکو تورکیا هەرمێ کۆناکاتەوە و پێویستە شتێک بکات."
سەرۆککۆماری تورکیا گلەیی لە ئەمریکا کرد و گوتی، "ئەمریکا 4 بۆ 5 هەزار بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێویستیی سەربازی دەنێرێتە باکووری سووریا. سەرەڕای ئەوەی چەندین جار ئەمەم بە ئەوان گوتووە، هیچ منەتیان نییە. گوتم ببوورن سەرەڕای ئەوەی ئێمە لە ناتۆ بەیەکەوەین، ئێوە ئەم هەڵەیە دەرهەق بە ئێمە دەکەن و دەچنە ریزی رێکخراوی تیرۆریستی. کەواتە خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕین، هیچ چارەیەکی دیکە نییە."
ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ یۆنان لەسەر دوورگەکان و چەند بابەتێکی دیکە کەوتنە گرژییەوە. جگە لەمەش، تورکیا بەردەوام هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەکات.

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه