ڤلادیمێر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، خه‌ڕه‌شه له هه‌ر وڵاتێك ده‌كات كه بە نیازی هێرشی كردنه سەر وڵاتەکەی بێت و ده‌ڵێ: "هەر وڵاتێک هێرشبکاتە سەر رووسیا، بە چه‌كه‌ی ئەتۆمی وەڵامی دەدەینەوە و لەسەر نەخشە دەیسڕینەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاتەکەی چەکی زۆر پێشکەوتووتریان ھەیە بەراورد بە ئەمریکا، بەڵام ھه‌رگیز ھاوشێوەی ئه‌مریكا نەیانکردووەتە ھۆکارێک بۆ هه‌ڕه‌شه و ترساندنی وڵاتانی تر و خۆنواندن.
پۆتین، رایشی گه‌یاند، "بێ ده‌نگیمان له‌به‌ر پابه‌ند بوونمانه به ئارامی و ئاساییشی جیهانییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر روسیا، بێ دوودڵی به مووشه‌كی ئه‌تۆمی هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌وی ده‌یسڕینه‌وه."
وەڵام بدەوه