Kurdistan Press - گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی: هه‌ولێر له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردووه‌. گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی: هه‌ولێر له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردووه‌. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی: هه‌ولێر له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردووه‌.

گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی: هه‌ولێر له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناوبردووه‌.
 گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌‌وه‌ تێدا ناوی شاری هه‌ولێری له‌ ریزبه‌ندی 17 هه‌مین شار له‌ باشترین شاره‌كان له‌ ئاستی جیهان ناوبردووه‌. گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی داواشی له‌ گه‌شتیارانی جیهان كردووه‌" كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتووی 2023 دا سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ گرنگه‌ی جیهان بكه‌ن...
 گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی به‌ ستایشه‌وه‌ ناوی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنێت به‌وه‌ی جیاوازیه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌دی ده‌كرێ‌" به‌تایبه‌تی له‌ رووی ته‌ناهی و سه‌قامگیریه‌وه‌. گۆڤاره‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ دیمه‌نی ئه‌مرۆی هه‌ولێر جیاوازه‌ له‌و وێنه‌ ته‌قلیدیه‌ی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تێبینی ده‌كرێ.

گۆڤاری (ناشیونال جیوگرافیك)ی ئه‌مریكی ئاشكراشی ده‌كات" كه هه‌ولێر له‌و ریزبه‌ندیه‌دا له‌ پله‌ی هه‌شته‌م هاتووه‌و بۆ ئه‌مساڵیش بریاره‌ وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتوگوزاری 2023 وڵاتانی عه‌ره‌بی بێته‌ راگه‌یاندن. شایه‌نی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ئه‌م پۆلین به‌ند كردنه‌ی هه‌ولێر له‌پاش ئه‌و بونیادنان و وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ دێ كه‌ شاری هه‌ولێری له‌ قۆناغێكه‌وه‌ گواستۆته‌وه‌ قۆناغێكی دیكه‌...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه