Kurdistan Press - هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەریەک بۆ سەر باکووری سووریا بەردەوامە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەریەک بۆ سەر باکووری سووریا بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ پێنجەم ڕۆژ لەسەریەک بۆ سەر باکووری سووریا بەردەوامە

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بەردەوامە.

 

ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه